"پڕۆگرامەكە نێودەوڵەتیە"

پڕۆگرامێكی راهێنان لە زانكۆی سۆران كرایەوە

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

سەنتەری توێژینەوەی ئابووری یەکەمین پرۆگرامی مەشقکردن بۆ قوتابیانی زانکۆی سۆران ڕادەگەینێت.

بەرنامەکە بریتیە لە کۆکردنەوەی داتا و زانیاریی مەیدانی لە تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە تەواوی ناحیە و گوندەکان لە خۆ دەگریت.
بەرنامەکە بێ مووچەیە و بۆ کاری خۆبەخشییە و لە کۆتایی بەرنامەکەدا بڕوانامەی مەشقکردن دەدرێت بە بەشداربووان.

‏‎لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامی مەشقەوە فێرخوازەکان ئەم کارامەییانەی خوارەوە راگەیەنراوە.
‏‎• کارکردن لەگەڵ تیم
‏‎• كارامەييى پەيوەندى
‏‎• هاوکاری
‏‎• لێهاتوویی کۆمەڵایەتی
‏‎• توانای بیرکردنەوە (ڕەخنەگرانە و داهێنەرانە)
‏‎• چاوپێکەوتن
‏‎• سەردانی مەیدانی
‏‎• کۆکردنەوەی داتا و زانیاری
‏‎• تۆمارکردنی داتا
‏‎• شیکردنەوەی داتا
‏‎• لێکدانەوە و ڕوونکردنەوەی داتا
‏‎زانینی زمانی ئینگلیزی مەرجی وەرگرتن نییە
رێباز بیرۆ،فەرمانبەر لە زانكۆی سۆران بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ناونوسین لە مڕۆوە دەستیپێكردوە و تا 13ی نیسان بەردەوامدەبێت.
بۆ تۆمارکردنی ناو  سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
https://erc.soran.edu.iq/internship-programs?fbclid=IwAR1Qa0KEF73TWiQJ0jwS8_n8jUI0D2kqcp1fjC31x5hu84IbbKBKg6IkevE