"ئەم ئامارە رۆژانەیە
پێنج هەزار کەس بە هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتیان کردووە
964+
فەهمی نەبی
هێڵی ئاسمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەماوەی یەک مانگدا فڕۆکە عێراقیەکان توانیویانە گەشت بۆ زیاتر لە 162 هەزار کەس ئەنجامبدەن، ئەم رێژەیە بە تێکڕایی دەکاتە پێنج هەزار و 400 کەس بۆ هەر رۆژێک.
ئەمڕۆ 10.4.2023 هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بەتەنیا لە مانگی ئادار هێڵی عێراقی 162 هەزار و 34 کەسیان گواستۆتەوە.
بەپێی هەواڵەکە بێت، گواستنەوەی ئەو ژمارە هاوڵاتیە بە 949 گەشتی جیاوازی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجامدراوە.
بەوتەی کەریم کازم بەڕێوەبەری هێڵی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراقی، پلانیان هەیە لە داهاتوودا ئەو ژمارەیە زیاتر بکەن، ئەمەش بەپێی زیادکردنی ژمارەی فڕۆکەکان.
هێڵی ئاسمانی عێراق لەماوەی رابردوو رایگەیاندبوو، هێڵەکەیان خاوەنی 38 فڕۆکەی قەبارە درێژ و مامناوەندە.