"هەڵمەتەكە بەردەوامدەبێت"

کۆگایەک و دوکانێکی ترشیات داخران

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی كۆگایەكی ترشیاتی داخست، بەهۆی ئەوەی رێنماییەكانی جێبەجێ نەكردووە

قایمقامیەتی سلێمانی لە فەیسبوك نوسیویەتی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوشەممە، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەکان کۆگایەکی ئامادەکردنی ترشیاتی لە گوندی ناوگردان داخست، بەهەمان شێوە ترشیاتی فرۆشی گوڵدانی لە ئەسحابەسپی داخست، کە لە کۆگاداخراوەکەوە ترشیاتی بۆ ئامادەکراوە.

لیژنەكانی قایمقامیەت لە سلێمانی هەڵمەتێكی بەردەوامی هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتن و داخستنی ئەو شوێنانەی كە رێنماییەكان جێبەجێ ناكەن و یاساكان پەیڕەوناكەن، لە سەرجەم سنوری قەزای ناوەندی سلێمانی دەگەڕێن و لێكۆڵێنەوە لە شوێنەكان دەكان.

بەپێی ئاماری لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ، لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە، هەڵمەتەكان بەردەوامن و حەوت شوێنی فڕۆشتنی جۆراوجۆر داخراون بە هۆی جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانەوە.