ئومێد خۆشناو: ئەگەر لافاو روویدا بڕۆنە شوێنی بەرز
پارێزگاری هەولێر هەشت خاڵی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو راگەیاند
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
ئومێد خۆشناو لە فەیسبوك هەشت خاڵی باسكردووە و دەڵێت لەكاتی روودانی لافاودا دەبێت رەچاویبكەن
كەمێك پێش ئێستا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی كردووە، باس لە باران و لافاو دەكات و چەند خاڵ و تێبینیەكی نوسیوە.
ئومێد خۆشناو دەڵێت، لە پێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت، لە کاتی هەستکردن بە مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو، رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوەبكە
یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانی کەشناسی.
دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان.
سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت.
چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی کە مەترسین لەکاتی دروست بوونی لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە.
خۆشناو دەڵێت، ئەگەر هاتوو لافاو روویدا و كەوتینە رووداوەكەوە پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێبكەیت.
یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.
دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵهوهتان.
سێیەم/ شوفێری نەکردن.
چوارەم/ دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان.
ئەم قسانەی ئومێد خۆشناو لەكاتێكدایە، بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی بۆ بارینی باران راگەیاند و دەڵێت 60 ملم باران دەبارێت.