پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
شاندێکی باڵای پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی پارێزگاکە، گەیشتە سلێمانی.
عهباس زاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و ئەمڕۆ دووشەممە بۆ بەدواداچوون سەردانی ئەو شوێنەیان کرد کە لە هێرشەکەدا کراوەتە ئامانج.
بڕیارە شاندەکە بە نووسراوێک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی رادەستی پەرلەمانی عێراق بکات
هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رۆژی هەینی ئەنجامدرا، یەکەمین میدیای کوردی و عێراقی، کە هەواڵی هێرشەکەی بڵاوکردووە تۆڕی 964 بوو.
لە سەرەتاوە بەرپرسانی فڕۆکەخانە و بەرپرسە ئەمنییەکان بوونی هەر هێرشێکیان رەتکردەوە، بەڵام دواتر لەلایەن ئاسایشی فرۆکەخانە و پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی شارەکەوە دانی پێدانرا.
رۆژی 8ی نیسانی 2023، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی و لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە کرد.