دوای 30 رۆژ لە بێهۆشی تەنیا توانای بینینی مابوو

 964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دکتۆر بنار چیرۆکێکی دیکەی هەیە و لە چاوتروکانێکدا هەموو ژیانی وەستا.

کاتێک لە قۆناغی سێی کۆلێژی پزیشکی بەشی ددان دەبێت لە ساڵی 2018 رۆژێک لە هۆش خۆی دەچێت و دوای 30 رۆژ هۆشی دێتەوە، بەڵام تەنیا توانای بینینی دەبێت.

لەو کاتەدا، دکتۆرەکان دەیانوت جەڵتەی مێشکە و هیوای 5% یان هەبوو چاکببێتەوە

بنار سێ مانگ لەسەر جێگا بووە بەبێ ئەوەی بتوانێت هیچ جوڵەیەک بکات

بەڵام وردە وردە رەوشی تەندروستی باشتر بووە.

دوای دوو ساڵ دابڕان، توانی بگەڕێتەوە بۆ خوێندن و لە 2021 – 2022  بڕوانامەی پزیشکی ددانی بەدەستهێنا

ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی پزیشکە و چارەسەری هاوڵاتیان دەکات

بنار لە هەوڵدایە ئەو نیشانە بچوکانەش نەهێڵێت کە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە تووشی هاتووە

ئەو ئێستا هەوڵدەدات پەیامی کۆڵنەدان بڵاوبکاتەوە، هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە لەسەر جێگا کەوتوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی