نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی. وێنە/سۆشیاڵ میدیا
نەخۆشخانەی د. جەمال: لە مانگێکدا زیاتر لە 37 هەزار منداڵمان چارە کردووە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
تەنیا لە مانگی رابردوودا لە سلێمانی، زیاتر لە 37 هەزار و 500 منداڵ، کە زۆربەیان بە هۆی هەناسەتووندییەوە بووە، لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان، چارەسەریان وەرگرتووە و پشکنینیان بۆ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، رۆژی شەممە لە فەیسبوکی خۆیان ئامارێکی جیاوازیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، لە 1.3.2023 تا 31.3.2023 لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید، 18 هەزار و 218 منداڵ چارەسەر کراون.
زۆربەی ئەو منداڵانەی چارەسەریان وەرگرتووە، کێشەی هەناسەتووندیان هەبووە و کەمترینیان لە بەشی هەرس و جگەری نەخۆشخانەکە بینراون.
“138 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 167 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 81 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 23 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون و 8.113 حاڵەتی هەناسەتووندی تۆمارکراون،” بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وا دەڵێت.
بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، دوو هەزار و 155 منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال خەوێنراون.
هەر لە مانگی رابردوودا، 19 هەزار و 443 پشکنینی تاقیگەیی ئەنجامدراون کە ئەمانەن:
– 552 پشكنینی گەشەی هۆڕمۆن
– 352 سۆنەر
– 141 ئیکۆ
– 121 نازور
– 703 تیشک