بەرگریی شارستانی ژنێکی بەتەمەن لە خنکان رزگار دەکەن
+964
شڤان عەبدولا – زاخۆ
ئەمڕۆ ژنێکی بەتەمەن كهوته ناو رووباری زاخۆ، بهڵام تیمێكی رزگاركهر زوو توانیان رزگاری بکەن.
لە گەڕەکی مەهەندێکی شاری زاخۆ، ژنێکی بە تەمەن بەناوی ( ز. م. أ ) دوای ئهوهی له هۆش خۆی دهچێت، دەکەوێتە ناو رووباری زاخۆ، بهڵام ههرزوو تیمی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بەدوایدا دەچن و لە خنکان رزگاری دەکەن.
ئەڤیندار عزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ تۆڕی 964 وتی، هەر زوو گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و توانیمان ژنەکە بە ساخی رزگار بکەین و بەپێی زانیارییەکانمان ژنەکە بارودۆخەی باش بوو.
ههر لهم بارهیهوه ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی: ئێستا ژنەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لە نەخوشخانەی گشتی بەشی فریاكهوتن و چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوه و بارودۆخی زۆر باشە.