پارێزگارى هه‌ولێر:
كاسبكارانى شێخه‌ڵا و سورچیان سێ به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوكرانه‌وه
964+
مەریەم ئەحمەد – هه‌ولێر
زیاتر لە 100كاسبكاری بازاڕه‌كانى سورچیان و شێخەلای هەولێر، له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر دانیشتن و پارێزگارى هه‌ولێریش ده‌ڵێت “سێ به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوكرانه‌وه”.
ئەمڕۆ شەممە لە دیوانی پارێزگای هەولێر ئەو كاسبكارانە بانگ‌كران كە بەهۆی ئاگره‌وە بەشێك لە دوكان و مێزەكانیان سوتاو زیانى مادیان به‌ركه‌وتبوو.
عوسمان ئیبراهیم، كاسبكار بە 964 وت “ئەم هاوكاریە شتێكی باش بوو بۆ ئێمە، ئه‌گه‌ر مێزەكانمان بۆ دابنێنەوە بتوانین كاسبیەكەی خۆمان بكەینەوە، باشتره”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەو هەموو مێزەی لە بازاڕی سورچیان و شێخەڵا دانراوە، سەرپێچی كردنه، بەڵام لەبەر بژێو ژیانی هاوڵاتیان، هاوكاریان ده‌بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تیمه‌كانى شاره‌وانى به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌نه‌یان كردووه و هه‌ریه‌كه‌ى سێ به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه، وتیشی “كاسبكار هەیە 300 هەزار زیانی بەركەوتوە، بەڵام ئێمە بە یەك ملیۆن هاوكاریان دەكەین”.
پارێزگاری هەولێر زیاتر وتیشی “ئەوانەی ناویان نەنوسراوە دوبارە رۆژی دووشەممە سەردانی شارەوانی یەك بكەن تا هاوكاری بكرێن”.
رۆژى 27.3.2023 زیاتر لە 12 دوكان لە بازاڕی سورچیانی شاری هەولێر سوتان، لە 4.4.2023 لە بازاڕی شێخەڵاش، 3 دوكان و نزیكەی 150 مێز سوتان و زیانی مادیان بەركەوت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن