دیمه‌نێك له مه‌راسیمی رادهستكردنهوهوى زه‌ویه‌كه به خاوه‌نه‌كه‌ى ... فۆتۆ: ده‌زگاى مین
زه‌وییه‌كی پاككراوه له مین راده‌ستى جووتیارێكی پێنجوێن كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى چه‌ندان ساڵ له پشكنین و پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى له مین، زه‌وییه‌كی رووبه‌ر 71 هه‌زار مه‌تر دووجا، راده‌ستى جووتیارێكی سنوورى قه‌زاى پێنجوێن كرایه‌وه و ده‌زگاى مینیش ده‌ڵێت، راده‌ستكردنه‌كه به پێى ستانداردی نێوده‌وڵه‌تى بووه.
رۆژى 7.4.2023 لە گوندى راوگانى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن، دەزگای گشتی کاروباری مین، زەوییەکى بە رووبەری 71 هه‌زار مه‌تردووجا، راده‌ستی خاوەنەکەی كرده‌وه كه جووتیارێك بوو به‌ناوى جه‌لال محه‌مه‌د..
عه‌لى حه‌مه‌ده‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى ته‌كنیكی له ده‌زگاى كاروبارى مین، به 964ـى راگه‌یاند، دواى چه‌ندین ساڵ كاركردن، توانرا ئه‌و زه‌وییه‌ى سنوورى پێنجوێن به پاكى راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى بكرێته‌وه، وتیشی “راده‌ستكردنه‌وه‌كه به پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی بوو”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى روونی كرده‌وه، دواى پاككردنه‌وه‌ى ته‌واوى زه‌وییه‌كه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له كاروبارى ته‌كنیكى به دوو قۆناغ، له رووى دڵنیایی جۆرى و نموونه‌سازییه‌وه دوایین پشكنینیان بۆ ئه‌و زه‌وییه كردووەته‌وه و دڵنیابوونه له پاكبونه‌وه‌ى ته‌واوى زه‌وییه‌كه، ئینجا راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كراوه‌ته‌وه.
به قسه‌ى زانا عه‌بدولڕه‌حمان قایمقامی قه‌زاى پێنجوێنیش، كه له مه‌راسیمه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سنوورى قه‌زاكه‌یان پیسترین ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئاستى عێراق له رووى بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆره‌وه.