لە چیای قەرەچوغ تەقە لە پێشمەرگە كرا
+964
دیسكی كوردی
لە چیای قەرەچوغ تەقە لە هێزێكی پێشمەرگە كرا و تا ئێستا زیانەكان دیارنین
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “لە دوو قۆڵی جیاوازەوە بە چەكی قەناس تەقە لە هێزەكانمان كراوە”.
ئەو سەرچاوە وتیشی ، نازانین لەلایەن كێوە تەقەیان لێكراوە بەڵام گوماندەكەن چەكدارانی رێکخراوی داعش بن، چونكە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوەوە تەقەیان لێكراوە.
لەبارەی زیانەكانەوە وتی، هیچ زیانێكی گیانی نییە، بەڵام چەندین گولە بەر شوێنەكەیان كەوتووە و تیمەكانی پێشمەرگەش ئامادەی هەموو رووبەڕووبونەوەیەكن.
چیای قەرەچوغ دەكەوێتە باكوری مەخمور، چەندین بنكە و بارەگای سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی لێیە.