"خاوەن تەكسیەكان نیگەرانن"

لە دەربەندیخان پیكاب ئیشی تەكسی دەكات

+964

هونەر فارس – دەربەندیخان

شۆفێری تەکسیەکانی دەربەندیخان گلەییان لە ئەو پیکابانە هەیە کە ئیشی تەکسی لە ناوشاردا دەکەن، بە قسەی سەندیکای شۆفێرانی قەزاکەش پیکابەکان تەنیا بۆ گوندەکانن.

جگە لەو 97 ئۆتۆمبێلە تاکسییەی کە بە ڕەسمی لە قەزای دەربەندیخاندا ئیشدەکەن، دوو ژنیش بە ئۆتۆمبیلی تایبەت و چەند پیکابێکیش لە قەزاکەدا بە نافەرمی ئیشدەکەن.

شۆفێرێکی تەکسی قەزاکە، زانیاری 964ی لەبارەی زۆری ئەو پیکابانەی لە قەزاکەدا کاری تەکسی دەکەن پشتڕاستکردەوە و وتی، پیکاب ئیشەکەی ئێمەشی قورس کردووە و ناتوانین رۆژانە دوو دینار بۆ ماڵ و منداڵمان ببەینەوە.

بەشێك لە پیكابەكان لەناو دەربەندیخان كاری تەكسی دەكەن و پێداویستی هاوڵاتیان دەگوازنەوە

هەر لەوبارەیەوە محەمەد مەحمود، بەرپرسی سەندیکای شۆفێرانی قەزای دەربەندیخان بە 964ی وت، پیکابەکان بۆ گوندەکانە و جگە لە ناحیەی باوەخۆشێن هیچ گوندێک هێڵی پاسی لەسەر نیە.

جەختیشیکردەوە، هەر پیکابێک لە ناوشاردا ئیشی تاکسی بکات نا ڕەسمییە و ئەوان لە گەڵیدانین .

قەزای دەربەندیخان زیاد لە 68 هەزار دانیشتوانی هەیە و 56 گوندی لەسەرە وهاوڵاتیانی 55 گوندیان بە پیکاب هاتوچۆ دەکەن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد