هێشتا دەرباز نەدۆزراوەتەوە

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

دوو رۆژە دەرباز رزگاری تەمەن 15 ساڵ، لە گوندی نۆرێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

لە شەوی رابردووەوە، کەسوکار و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوایدا دەگەڕێن.

نزیکەکانی ئەو مێردمنداڵە گومان دەکەن دەرباز لە چیای ماکۆک ون نەبووبێت و ماڵی بەجێهێشتبێت.

964 قسەی لەگەڵ هونەر محەمەد ئامۆزای منداڵەکە کرد، وتی “ئاگادار نییم ناخۆشی و کێشەی لەگەڵ دایک و باوکی هەبووبێت، هێندە نەبێت لەگەڵ خوشک و براکانی گرفتی بچوکی هەبووە “.

هونەر، بەدووری نازانێت دەرباز بە خواستی خۆی ماڵی جێهێشتبێت.

ئێوارەی 6.4.2023 دەرباز، بەرەو چیای ماکۆک رۆیشتووە و هێشتا هیچ کەس سەروسۆراغێکی لەبارەوە نازانێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی