فۆتۆ ستۆری

هەزاران چەکوش بە پلێتدا دەکێشێت و نابیستێت

964+

مەجید بتوێنی-راپەڕین

رەفیق عەبدوڵا، لە شاری رانیە ماوەی 48 ساڵە زۆپای دار دروست دەکات، ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتە و نابیستێت، لەگەڵ مشتەرییەکانی بەئاماژە دەدوێت، هەر لەتەمەنی 12 ساڵیەوە دەستی کردووە بەکاری تەنەکەسازی لەشاری رانیە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە بژێوی ژیانی لەسەرپیشەکەیەتی، کەسێکی کاراما و لێزانە لە پیشەکەی.