چەندین جۆر شیرینی لە ماڵەوە دروستدەکات

+964
هێڤی دێوالی – دهۆك

لە كۆنەوە دروستكردنی شیرینی لە ناو ماڵدا گرنگیەكی زۆری پێدراوە، ئێستا بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان لە بازاڕدا شیرینیەكان دەكڕن و دەیبەنەوە ماڵەوە

زلوبیا و لوقمە قازی یەكێكن لەو جۆرە شیرینیانەی كە لە كوردستاندا هاوڵاتیان گرنگیەكی زۆری پێدەدەن لە ماڵەوە و لە بازاڕەكانیشدا دروستدەكرێت.

شینا رێكانی، یەكێكە لەو ژنانەی كە شیرینی بەتایبەتی  زلوبیا دروستدەكات و دەڵێت، ئێستا خەڵك زیاتر لە بازاڕدا شیرینی دەكڕێت و لەماڵەوە دروستی ناكات،  جاران دروستكردنی ئەم جۆرە شیرینیە تەنیا پێویستی بە هەویر و رۆن و شەكر بوو ئێستا نوێكاری تێداكراوە و چەندین جۆر مادەی جیاوازی تێدەكەن.

شینا، کتێبێکی دەربارەی چۆنیەتی دروستکردنی شیرینی و خواردن و شەربەت دروستکردن بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.

لەكوردستاندا بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا شیرینی جۆری لوقمە قازی و زلوبیا و چەند جۆرێكی تری شیرینی خواستێکی زۆری لە سەرە.