کەریم بنزێما. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
کەریم ئامارێكی له‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەریم بنزێمای ئه‌ستێره‌ی فەڕەنسی سەرکردایەتی ریال مەدریدی کرد و بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كرد، ئامارێكی نوێیشی بۆ خۆی نووسییه‌وه.
ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له ناو كامپ نوو به 4-0 گۆڵ له بارسێلۆنای برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
كه‌ریم بنزێما هاتریكی تۆمار كرد و گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش ڤینیسیۆس جۆنیۆر تۆماری كرد.
بە پێی تۆڕی “ئۆپتا” بۆ ئاماره‌كان، بنزێما یەکەم “هاتریک”ی خۆی لە یارییەکانی کلاسیکۆ دژی بارسێلۆنا تۆمار کرد، دوای 43 یاریی كلاسیكۆ لە پاڵەوانیه‌تییە جیاوازەکاندا.
ریال مه‌درید له یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا یاریی ده‌كات.