فۆتۆ: +964
هێماکانی هاتوچۆی هەولێر نوێدەکرێنەوە
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، خەریکی نوێکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆن.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە 6.4.2023 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “ماوەیەکە ئێمە بەردەوام و بە چڕی لە رێگهی ئەندازەی هاتوچۆوە کار لەسەر نوێکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ دەکەین، چونکە هێماکان، زمانی هاتوچۆن وە لە گرنگترین بنەماکانن”.
وتیشی: “ئەو هێمایانە لەگەڵ وەرزهكانی سەرما و گەرما تێکدەچن و نامێنن، بۆ سەلامەتیی گیانی شۆفێران، خێرا لە هەر شوێنێک زانیاریمان هەبێت، کە تێکچوون، چاکیان دەکەینەوە، چونکە هۆکارێکی سەرەکین بۆ هوشیارکردنەوەی شۆفێرا لە رووداوەکانی هاتوچۆ.
بە پێی زانیاری تۆڕی 964، یەکێک له هۆکارهكانی تێکچوونی هێماکانی هاتوچۆ، تێکدانیەتی لە لایهن بهشێك له هاوڵاتیانەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا