لەم کتێبخانەیەدا تاک و تەرا خوێندکاران دەبینرێن
+964
شلێر سەعید – کۆیە
خوێندکارێکی زانکۆی کۆیەیە، زوو زوو دەچێتە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی کۆیە، بەڵام لەو هۆڵە گەورەو فراوانەدا تاک و تەرا خوێندکاران دەبینرێن.
زریان تەیفور پێش تاقیکردنەوە هاتووەتە ئەم هۆڵە، پێی خۆش نییە کە هۆڵەکانی خوێندنەوە وا چۆڵ بوون.
كـتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە سەرچاوەی جۆراوجۆری تێدایە، بەڵام کەمتر لە جاران خوێندکارانی ئەو زانکۆیە رووی تێدەکەن، چەند ساڵێکە کتێبخانەکە سەرچاوەکانی بە ئۆنلاینیش بەر دەست خستووە، رەنگە ئەمەش هۆکارێکی ئەو چۆڵوهۆڵیە بێت.
لە كـتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە بە هەزاران سەرچاوە و دەیان دەستنووسی بەنرخ و کەم بینراوی تێدایە، بەڵام پێدەچێت پەتای کەم خوێندنەوە دابێتی لە سەردانکەرانی ئێرەش، کتێبخانەیەک کە جاران خەڵکێکی زۆر روویان تێدەکرد، ئێستا سەردانکەرانی بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.
پێداچوونەوە: هێمن بەکر