ئالێکساندەر چێفرین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سه‌رۆكی یوێفا: له تۆپی پێی ئه‌وروپا جێگه‌ی چه‌ته‌كان نابێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئالێكسانده‌ر چێفرین سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به”یوێفا”، به ته‌زكیه و بێ ركابه‌ر، بۆ خولی سێیه‌م به سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه، له یه‌كه‌م لێدوانیشی هێرشی كرده سه‌ر جه‌ماعه‌تی سوپه‌رلیگ، كه مه‌به‌ستی سه‌رۆكی یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس بوو.
چێفیرین وتی، “له تۆپی پێی ئه‌وروپا جێگه‌ی چه‌ته‌كان نابێته‌وه، ئه‌م یارییه بۆ هه‌مووانه و موڵكی كه‌س نییه”.
چێفیرینی سلۆڤینی، له 2016 دوای لابردنی میشێل پلاتینی له سه‌رۆكایه‌تی یوێفا به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه، بووه‌ته سه‌رۆك.
چێفیرین ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندی تاکەکەسی سێ یانە بێت، کە دەیانەوێت سەرچاوەی مادیی خۆیان زیاد بکەن، بە بەراورد بە پەرەپێدانی وەرزشی و تەکنیکی پێشبڕکێیه‌کان.
لە کۆتاییدا وتی: ئەو یانانەی کە بانگەشەیان بۆ ئەوە کردووە دەیانەوێت تۆپی پێ رزگار بکەن، هیچ نین جگە لە گورگێک کە خۆیان له پێستی مه‌ڕدا شاردووه‌ته‌وه، من ئەوان بە باندێک دەزانم، کە دەیانەوێت دیموکراتی لەناوببەن بە ئامانجی زیادکردنی سەرچاوە مادییەکانیان.
یانه‌كانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ 9 یانه‌ی دیكه‌ی ئه‌وروپا، لە ساڵی 2021 به نیازبوون پاڵەوانیه‌تیی “سوپەرلیگ” له ئەوروپا وه‌ك جێگرەوەی چامپیۆنزلیگ دروست بکه‌ن، به‌ڵام دواتر پرۆژه‌كه سه‌ری نه‌گرت و هه‌ڵپه‌سێردرا، ئێستاش پرۆژه‌كه ماوه به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ناكرێت.