ئایا بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان دەستگیردەکرێت؟
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
شەوی رابردوو مەفرەزەیەکی پۆلیس چونەتە ناو گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی سلێمانى و هه‌واڵیان پێبووه گوایه بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانى سلێمانى، ده‌یه‌وێت بیرێك به نایاسایی له ناو باخچه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ى هه‌ڵبكه‌نێت، كه كه‌وتووه‌ته سنوورى ئه‌و گه‌ڕه‌كه.
لەکاتی چونیان، مه‌فره‌زه‌كه‌ى پۆلیس ھیچ ئامێرێکی بیر ھەڵکەندنیان نەدۆزیوەتەوە و نه‌شیان بینیوه له‌ناو باخچه‌كه‌ی ناوبراودا، چاڵ هه‌ڵكه‌ندرابێت.
964، په‌یوه‌ندی به عەمید ئاری رەئوف بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچووە لەسەر ئەو بابەته‌ی شەوی رابردوو، به‌ڵام ده‌ڵێت “چاوەڕێ دەکه‌م بزانم به چ بڕیارێک دەگات”.
باسی لەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا داواکاری بەرزکردووەتەوه كه بیرێک لە باخچەکەیدا ھەڵکەنێت، بۆیە وتى “ئامێری بیرھەڵکەندن براوەتە ناو باخچه‌كه‌م، بەڵام رێگەیان پێنەداوم بۆ ھەڵکەندنی ئه‌و بیرە، بۆیە ئامێرەکەیان لابردووە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن