دانیشتوانی گوندی دەرگەڵە سنورەکانیان داخست
964+
ئاسۆ وەرتی ــ رواندز
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار گوندنشینان روو لە شاخ و کێوەکان دەکەن بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهار، ماوەی چەند ساڵێکە کوێستانەکانی باڵەکایەتی و سنوری گوندەکانی قەزای رواندز، گژوگیا بەهارییەکان زۆر کەم بووەتەوە وبەرەو لەناوچوون دەچن.
هەندێک لە گوندنشینەکان بە مەبەستی ژیانەوەی بەرهەمی چیاکان سنورەکانیان دادەخەن،
کارۆخ تاهیر، هاوڵاتییەکی گوندی دەرگەڵەیە بە 964ی وت، “بە بڕیاری ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی گوند بڕیاری داخستنی رێگای کوێستانەکانی گوندی دەرگەڵەمان دا، بەهۆی ئەوەی ناوچە کوێستانییەکانمان خەریکە هیچی لێ نامێنت”.
وتیشی، خەڵک لە دەروەی گوندەکەیان دێن بۆ بردنی گژوگیا، چەند ساڵێکە کوێستانەکانیان وێران بوون بەهۆی بێویژدانی هەڵکەندنی گژوگیاکان بەڕەگەوە ، دانیشتوانی گوندەکەیان ناتوانن سوود لە گژوگیا ببینن.
“بڕیارەکە تەنیا دانیشتوانی گوند ناگرێتەوە، رێگە بە کەس نادەین بەنا و گوندەکەماندا تێپەڕێت و بڕیارمانداوە ڕێگای گوندی سەران و دەرگەڵەش دابخەین” دانیشتووی گوندەکە وادەڵێت.
گوندی دەرگەڵە لە رووی ئیداریەوە سەر بە ناحیەی وەرتێ یە، دەکەوێتە سنوری قەزای رواندز ژمارەی دانیشتوانی 765 کەسە، کە بەسەر 124 خێزان دابەش بوون، بەکاری ئاژەڵداری و کوشتوکاڵییەوە خەریکن .
پێداچوونەوە: توانا نەقی