لە بەردەڕەش هۆڵی بۆنە و ئاهەنگ نییە
964+
زەید کۆچەر- بەردەڕەش
لە بەردەڕەش هیچ هۆڵێك بۆ ئاهەنگی گواستنەوە نییە و هاوڵاتیان لە باخچەكان ئاهەنگەكانیان دەكەن.
تەحسین گۆران، بەرپرسی رۆشنبیری و لاوان لە قەزای بەردەڕەش بۆ 964 وتی، بازرگان و سەرمایەدارەكان وتویانە مامۆستایانی ئاینی پێی وتوون دروستكردنی هۆڵی ئاهەنگگێڕان حەرامە بۆیە دروستی ناكەن.
هاوڵاتییەك رەزامەندی وەرگرتووە بۆ دروستكردنی هۆڵی بۆنە و ئاهەنگگێڕان
لە قەزای بەردەڕەش هۆڵی حكومی نییە، تەنیا هۆڵێكی هەیە ناوی هۆڵی عەزیز عەبدۆیە، ئەو هۆڵە هیچ بۆنەیەكی تێداناكرێت، چونكە پێشتر سەر بە پەیمانگای بەردەڕەش بوو، ئێستا سەربەخۆیە و هیچ كارێكی دیكەی تێداناكرێت
قەزای بەردەڕەش 70 كیلۆمەتر لە هەولێر و 32 كیلۆمەتر لە موسڵەوە دوورە و لە رووی ئیداریەوە سەربە پارێزگای دهۆكە.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد