دۆخی خێزانی هونەرمەندان لە خراپیدایە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەشێکی زۆر لەو هونەرمەندانەی کۆچی دواییان کردوە، بە قسەی کەس و کارەکانیان باری داریی و گوزەرانی خێزانەکانیان لە باردۆخێکی خراپدایە و وەک پێویست ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە.

هاوسەری ئەو هونەرمەندێکی کۆچکردوو دەڵێت، نزیکەی سێ ساڵە  و دوای کۆچی، جیا لەوەی سەیران و خۆشییان نەماوە باری دارییان زۆر خراپە وهیچ لایەنیکیش ئاوڕی لێنەداونەتەوە

لە شاری سلێمانیدا نزیکەی 14 هونەرمەند بە نەخۆشی گیانیان لە دەستداوە، ئێستا خێزانەکانیان لە دۆخێکی دارایی خراپدا دەژین ..

سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی لەبارەی گوزەرانی خێزانی هونەرمەندانەوە باسی لەوەدەکات، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی  یارمەتی خێزانی ئەو هونەرمەندانە بدەن وەک قەرەبووی ئەو خزمەتەی  بە هونەری کوردییان کردووە .

پێداچوونەوە: توانا نەقی