زیاتر لە 11 رۆژە لە زێی گەورە خنکاوە و نەدۆزراوەتەوە

964+

سەعید محەمەد – هەولێر

لە رۆژی 23ی ئادارەوە  منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان لە زێی گەورە خنکاوە و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.

زیاتر لە 11 رۆژە سەرجەم تیمەکەن و هاوڵاتییان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای ئەو منداڵەدا کە لە زێی گەورە خنکاوە، بەڵام تا تێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.
حازم مەجید، سەرۆکی تیمی گەڕانی ژێر ئاوی خەبات، بە 964ی وت، 23ی ئادار دوای عەسر بوو ئاگادارکراینەوە بە خنکانی منداڵێکی هەشت ساڵان، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی زیاد بوونی ئاوەکە و نزیک بوونەوە لە شەو نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
وتیشی، “رۆژی دواتر لەگەڵ تیمی گەڕانی ژێر ئاوی عێراق گەڕان وپشکنینمان دەستپێکرد نەماندۆزییەوە، ڕۆژی سێیەمیش تیمی غەواسی عێراق گەڕان و پشکنینیان کرد هەرنەدۆزرایەوە.
حازم، باس لەوەشدەکات، شوێنی رووداوەکە لە گوندی وەردەک بووە و لە سنوری ئەوان نییە، بەڵام ئەوان بە ئەرکی خۆیان هەستاون و ئێستاش ئاوی زێی گەورە زۆر زیادی کردووە و شوێنەکەشی مەترسی دارە.
گوندی وەردەک، دەکەوێتە سنووری دەشتی نەینەوا، دانیشتووانەکەی زۆربەیان کوردی کاکەیین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی