بارسێلۆنا له‌ باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێسی روونكردنه‌وه‌ی دا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ماتیۆ ئه‌لێمانی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا، باسی لە هەواڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بۆ یانه‌كه‌ی کرد و رایگه‌یاند، داهاتوو شته‌كان روون ده‌كاته‌وه‌.

گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ سانجێرمان هاوینی ئه‌مساڵ کۆتایی دێت، بۆیە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەتوانێت بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بیه‌وێت، واژوو بکات.

ئه‌لێمانی سەبارەت بە گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “سپۆرت”ـی ئیسپانی وتی: لیۆ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا و مێژووی تۆپی پێ مانایه‌كی زۆری هه‌یه‌.

وتیشی، ” مێسی ئێستا لە یانەیەکی دیكه‌یه‌، به‌ڵام داهاتوو پێمان دەڵێت چی روودەدات”.

به‌ گوێره‌ی زانیاریی میدیای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێسی، هه‌وڵ ده‌دات به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م یاریزانه‌كه‌ رازیی بكات و سوود له‌ بارودۆخی ناجێگیری له‌ یانه‌ی پاریس وه‌ربگرێت.