لە نەخۆشخانە حکومیەکان
وەزارەتی کار: چارەسەری کەسانی ئۆتیزم بێ بەرامبەرە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
2ی نیسان رۆژی جیهانی ئۆتیزمە، وەزارەتی كار دەڵێت، خزمەتی زیاتری ئەو چینە دەكەن.
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یادی رۆژی جیهانی ئۆتیزم بەرز رادەگرن و داكۆكی لە مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكەن.
دەشڵێت، بەمدواییانە لە ھەڵەبجە، کۆیە و حاجیاوا سەنتەری تایبەت بە ئۆتیزم كراونەتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆكیش هەن.
وەزارەتەکە باسی لەوە کردووە، لە هەرێمی کوردستان توانیویانە چارەسەری بێ بەرامبەر لە نەخۆشخانە حکومیەکان، سەرەنەگرتن لە فڕۆکەخانەکان و کارئاسانی بۆ کردنەوەی سەنتەرەکان بۆ کەسانی ئۆتیزم دەستەبەر بکەن.
ئۆتیزم نەخۆشییەکە کار دەکاتە سەر گەشەکردنی مێشک لە منداڵدا و دەبێتە هۆی تێکچوونی توانای پەیوەندیکردن و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دەوروبەردا.