پیاوی کەبابەکە یان باوکی بێ باوکان
964+
شلێر سەعید – كۆیە
محەمەد رەسوڵ, دانیشتوی قەزای کۆیەیە، ئەم پیاوە بە باوکی هەژاران و بێ باوکان ناسراوە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ نازناوێکی دیکەی لە لایەن هاوڵاتییانەوە وەرگرت کە ئەویش پیاوی کەبابەکەیە.
پیاوی کەبابەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، هەموو ئێوارانی رەمەزان بەربانگ بۆ چەند ماڵە هەژارێک دەبات، کە پێکهاتووە لە ژەەمی سەرەکی کەباب و خورما و شەربەت
حاجی محەمەد رەسوڵ، لە ساڵی 1996 ەوە تائێستا بەردەوامە لە کارەکەی هەرچەندە خۆی ئۆتۆمبێلی نییە، بەڵام زۆر کەس ئامادەن و پێی دەڵێن خۆبەخشانە خواردنەکان بگەیەننە دەستی هاوڵاتییان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی