"ئەو پارەیە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لای عێراق بوو
دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە هەولێر چەکی دوابڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 بە نزیکەیی لەڕێگەی شانزە هەزار چەک بەسەرجوتیارانی سنوری هەولێر دابەش کرا.
ئەم بڕەپارە کۆتا وەجبەبوو لەوپارەی لە شایستەی دارایی جوتیاران لەلای حکومەتی عێراق.
پێشتر لە سلێمانی و دهۆک دابەشکرەوە و ئێستا لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی کراوە.
کۆی ئەو بڕەپارەی ئەو سێ ساڵەی وەک شایستەی دارایی لەلای حکومەتی ناوەندی ڕاگیرابوو لە ماوەی ئەمساڵدا و لە کابینەی نۆیەم ئەو مافە گەڕێنرایەوە بۆجوتیاران.
بڕی پارەكە بەم شێوەیەیە:
ساڵی 2014 كۆی گشتی پارەكە بریتیە لە 575 ملیار و 149 ملیۆن و 605 هەزار دینار
ساڵی 2015 كۆی گشتی پارەكە بریتیە لە 698 ملیار و 996 ملیۆن و 771 هەزار دینار
ساڵی 2016 كۆی گشتی پارەكە بریتیە لە 573 ملیار و 838 ملیۆن و 923 هەزار دینار
كۆی گشی پارەكەش دەكاتە، یەك ترلیۆن و 874 ملیار و 892 ملیۆن و 299 هەزار دینار
هەموو ئەم زانیاریانە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراونەتەوە.