ئەمساڵ موسڵمان و کریستیان پێکەوە بەڕۆژوون

کریستیانەکان 50 رۆژ بەڕۆژوو دەبن

+964
‎مەریەم ئەحمەد – هەولێر

ئەم ساڵ وا رێكەوتووه‌، كه‌ رۆژووگرتنی موسڵمانان له‌ مانگی  ره‌مه‌زان و رۆژووگرتنی كریستیانه‌كان له‌ “رۆژووگرتنی گه‌وره‌” بكه‌وێته‌ یه‌ك كات و به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ ئاینییه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ رۆژووگرتنی كریستیانه‌كان، قەشە زیا شابا بە تۆڕی 964 ده‌ڵێت، رۆژووەكانمان زۆرجیاوازن لە رووی كات و خواردنەكاندا، بەلام ئەوەی گرنگە هەر ئایینێك بە نەریتی خۆی بۆ خوای گەورە بەرۆژوو دەبێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “پەیامم ئەوەیەكە بۆ پێكەوەژیانی هەموو ئایینەكان دەبێت لەم ره‌مەزانەدا دل و دەروونمان پاك بكەینەوە و لەگەڵ یەكتری تەبابین”.

مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بۆ موسڵمانان له‌ 23.3.2023 ده‌ستیپێكرد و ره‌نگه‌ له‌ 22.4 كۆتایی پێبێت، به‌ڵام رۆژووگرتنی كریستیانه‌كان لە 19.2.2023 دەستیپێكردوە و 9.4.2023 كۆتایی پێدێت، چونكه‌ هی ئه‌وان 50 رۆژه‌.
 

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا