سلێمانی هێشتا هیوای گه‌یشتن به‌ خولی نایابی هه‌یه‌

964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

له‌ دواگه‌ڕی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان، یانه‌ی سلێمانی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی بازیاندا تۆمار كرد، تیپه‌كه‌ یاریی پله‌ی ئۆف ئه‌نجام ده‌دات و هیوای بۆ گه‌یشتن به‌ نایابی كوردستان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ یارییەکانی دواگه‌ڕی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانه‌ی سلێمانی له‌ یاریگه‌ی زانکۆ توانی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ تۆمار بكات و به‌ ئه‌نجامی 5-1 گۆڵ له‌ یانیه‌ بازیانی برده‌وه‌.

بەو ئەنجامەش یانه‌ی سلێمانی پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرت و بڕیاره‌ یاریی قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتن لەگەڵ دوا یانەی ریزبەندی خولی نایابی كوردستان ئەنجام بدات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تیپه‌كه‌ هیوایه‌كی بۆ گه‌یشتن به‌ خولی نایابی وه‌رزی داهاتوو هه‌بێت.

له‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان یانه‌كانی هه‌ولێر و رانیه‌ بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا