لە سلێمانی

تۆنێک تووی کەڕوودار دەستی بەسەردا گیرا

964+

ئاودێر عومەر – سلێمانی

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر کۆگایەکدا گرت کە تۆنێک تووی کەڕووداری تێدا بووە و خاوەنەکەی ویستویەتی کارتۆنەکانی بگۆڕێت و بە بەرواری نوێ و بیخاتە بازاڕەوە.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، خاوەنی کۆگایەیە دوکانی فرۆشتنی تووی وشک و مێوژ و قەیسی هەیە.

زیاتر وتی “ئاگادار کراینەوە کە خاوەنەکەی ویستویەتی یەک تۆن تووی وشکی کەڕوودار کە رێکەوتی بەسەرچونەکەی تەنیا دوو رۆژی مابوو، خاوەنەکەی دەیوست بیکاتە کارتۆنی نوێوە و لە بازاڕ ساغیبکاتەوە”.

سەرۆکی لیژنەکە وتیشی “بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی بڕیارماندا کۆگا و دوکانەکەی ناو بازاڕیش دابخەین و رووبەڕووی یاسای بکەینەوە”.

964 دەزانێت، هەر لە کۆگایەکەدا زیاتر لە تۆنێک مێوژیش دەستی بەسەرداگیراوە کە ئەویش لە کارتۆنەکەی خۆی دەرهێنرا بوو، خرابووە ناو کارتونی دروستکراوی وڵاتێکی دیکە کە رێکەوتەکەی بەسەرنەچوو بوو.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق