ڤینیسیۆس درێسی رۆناڵدۆ نا‌پۆشێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانێكی سه‌ره‌كییه له تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام هێشتا خۆی له‌و ئاسته نابینێت درێسی ژماره 7ی ریال مه‌درید بپۆشێت.
تۆڕی ESPN ئاشكرای كرد، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید پێشنیاریان بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر كردووه وه‌رزی داهاتوو درێسی ژماره 7 یپۆشێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
درێسی ژماره 7 ئێستا لای ئیدین هازاردی به‌لجیكی و یاریزانی یانه‌كه‌یه، به‌ڵام بووه‌ته یاریزانێكی یه‌ده‌گ و پێده‌چێت وه‌رزی داهاتووش له تیپه‌كه بڕوات.
پێشتریش رۆناڵدۆ و پێش ئه‌ویش رائول گۆنزالێز، گۆڵكارانی مێژوویی یانه‌كه درێسه‌كه‌یان پۆشیویانه و درێسێكی تایبه‌ته له یانه‌كه‌دا.