لە کۆیە داربڕێك و ماسیگرێك دەستگیرکران
964+
شلێر سەعید – کۆیە
به قسهى پۆلیسی دارستان و ژینگە لە قەزای کۆیە دوو کەسیان دەستگیرکردوە، یهكهمیان خهریكی دابڕین بووه و دووهمیشیان به نایاسایی راوی ماسی بكات.
موقەدم خەسرەو نەجمەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە قەزای کۆیە بە 964ـی راگەیاند، ئەمرۆ لە ناحیەی ئاشتی لە لایەن مەفرەزەکانیان دەستیان گرت بەسەر هەشت تۆڕی ماسی کە دانرابوونەوە بۆ ماسی گرتن، بەڵام تا ئێستا راوچیەکان نەدۆزراونەتەوە.
وتیشی “بنکەی پۆلیسی تەقتەق بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی سێگردکان دەستیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە کەلوپەلی راوی ماسی بارکردبوو دهیویست بە تەزوی کارەبا راوى ماسی بکەن، بەڵام دەستبەسەر هەموو کەلوپەلەکان داگیرا و تاوانبارەکە بە مادەی یاسای ژمارە (8) ی ساڵی 2008 بەندکراوە ، هاوکات فەرمانمان دەرکردووە بۆدەستگیرکردنی دووکەسی دیکە لەسەرهەمان بابەت”.
964 دهزانێت، حكومەتی هەرێم ساڵانە بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و زۆربوونیان، لە وەرزی گەراداناندا، راوكردنی ماسی قەدەغە دەكات، بۆ ئەمساڵیش رایاگەیاندووە، كە لە 15ـی ئادار تا 15ـی حوزەیران، ماوەی مانگێك راوكردن قەدەغەیە.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشکرد کە مەفرەزەکانیان لە گوندی کانی کەنەی سەربەقەزای کۆیە دەستیان گرتووە بەسەر پیکابێک دار لەجۆری دار بە ڕوو و تاوانبار بە یاسای 240 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن