یانەی دهۆک. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دهۆك به زه‌حمه‌ت ئه‌لقاسمی تێپه‌ڕاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی دهۆك خۆی گه‌یانده قۆناغی 16ی جامی عێراق له تۆپی پێ، دوای بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت له یانه‌ی ئه‌لقاسم.
له یارییه‌كی دواخراوی قۆناغی 32ی جامی عێراقدا، كه دوایاریی قۆناغه‌كه بوو، یانه‌ی دهۆك شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به 9-8 گۆڵ له یانه‌ی ئه‌لقاسمی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا گۆڵپارێزی دهۆك دوالێدانی یانه‌ی ئه‌لقاسمی گه‌ڕانده‌وه و بردنه‌وه‌ی به تیپه‌كه‌ی به‌خشی.
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشكی قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه رابكێشرێت.