دەڵێت پایسکل دۆستی ژینگەیە

تەمەنی 80 ساڵە و بە پایسکل هاتوچۆ دەکات

+964

شۆڕش هەركی – هەولێر

مام رەشید هاوڵاتیەكی بەتەمەنی شاری هەولێرە، ئێستا تەمەنی 80 ساڵە و هەر لە منداڵییەوە بە پایسكل هاتوچۆ دەكات.

بە قسەی خۆی، لە سەردەمی گەنجێتیدا مام رەشید هەر لە رێگەی پایسكلەوە كارەكانی خۆی کردووە، لە کاتێکدا خەڵكی بە وڵاخ و گوێدرێژ هاتوچۆیان کردووە.

تەندروستییەكی زۆر باشی هەیە و داوا لە خەڵكی دەكات ئەوانیش پایسكل بەكاربهێنن.

لە ماوەی رابردوودا دووجار ئۆتۆمبێل لێیداوە، بەڵام هەر دەستبەرداری پایسكلەكەی نابێت و دەڵێت دۆستی ژینگەیە و زۆری خۆشدەوێت.