كه‌ریم بنزێما تۆڵه‌ی خۆی له فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولا
کەریم بنزێما هێرشبەری یانەی ریال مەدرید و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، لە رێوڕه‌سمی رێزلێنان لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، ئه‌وانه‌ی بەم دواییە وازیان لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی هێناوه، ئامادە نەبوو.
له یاریی فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا له گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، كه شه‌وی رابردوو له فه‌ڕه‌نسا كرا، پێش یارییه‌كه هه‌ر چوار یاریزان “ستیڤ مانداندا، هیوگۆ لۆریس، بله‌یز ماتوێدی و رافائێل ڤاران” ئاماده‌بوون و خه‌ڵات كران، به‌ڵام كه‌ریم بنزێما، هه‌رچه‌نده داواتنامه‌ی پێشكه‌ش كرابوو، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو.
چوار یاریزانە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە هاتنە ناو یاریگه و لە لایەن هاندەرانی فەڕەنسا پێشوازییان لێ‌کرا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنساش ئاهەنگێکی بچووکی بۆ رێزلێنان لێیان سازکرد، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ رۆڵی ئەوان لە بردنەوەی مۆندیالی 2018 و گەیشتن بە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022.
به‌ڵام بنزێما، کە له كاتی مۆندیالی 2022 له تیپه‌كه دوورخرایه‌وه، ئامادەی ئاهه‌نگه‌كه نەبوو، تۆڕی (GFN)ی فەڕەنسی رایگەیاند، بنزێما بە ئیمەیڵێک وەڵامی بانگهێشتەکەی فیدراسیۆنی فەڕەنسای داوەتەوە و پێی وتون ئاماده‌نابێت.
جێی ئاماژه‌یه فه‌ڕه‌نسا یارییه‌كه‌ی به 4-0 گۆڵ له هۆڵه‌ندا برده‌وه.