تاوەکو سێ رۆژی تر بارانە

شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە

964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باری كەش و هەوای بۆ رۆژانی شەممە و یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە راگەیاند و دەڵێت، با و بۆران بەڕێوەیە.

بەهۆی ناجێگیرى کەش و هەوا پێشبینى دەکرێت هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقەوە، بە قسەی کەشناسی.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردووەتەوە، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.

لەبارەی كەش و هەوای رۆژی یەكشەممەوە باسی لەوە کردووە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنى باران، لە کاتەکانى نیوەڕۆدا رێژەى بارانبارین زیاد دەکات و هەندێک کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

رۆژی دووشەممە، نمەباران و بارانى مامناوەند دەبارێن و لە کاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.