لە کەرکوک

دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان جوتیارانی کورد و تورکمان گردبوونەوە

964+

کاروان ساڵحی

جوتیارانی کورد و تورکمان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە گردبوونەوە و رێگای فڕۆکەخانەیان داخست.

کەمێک پێش ئێستا، جوتیارانی کورد و تورکمانی شیعە و تورکمانی سوونە کە دانیشتووی گوندەکانی تۆبزاوە و ترکەڵان، رێگای سەرەکی فڕۆکەخانەیان داخست کە رێگای سەرەکی کەرکوک – بەغدا و کەرکوک – تکریت.

خۆپیشاندانی ئەوان، دژی بڕیارێکی وەزارەتی بەرگرییە لەوەی دەستبەسەر زەوییەکانیان بگرن و بیکەن بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانی سوپا.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق