سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ : لەبەر نەبوونی پارە هیچ راهێنەرێک ئامادە نییە سەرپەرشتی یانەکەمان بکات
964+
یادگار محەمەد
لەبێ پارەیدا هیچ کەسێک ئامادە نییە ببێتە راهێنەری یانەی چەمچەماڵ، ئەمەش وایکردووە سەرۆکی یانەکە ببێتە راهێنەری تیپەکەش.
رێبوار خدر، سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ دەڵێت، لەبەر نەبوونی پارە هیچ راهێنەرێک ئامادە نییە راهێنەرایەتی یانەی چەمچەماڵ بکات، ئەمەش وایکردووە خۆم هەم راهێنەر و سەرپەرشتیار بم، هەمیش سایەقی پاسەکە بکەم و کارگوزار و ئەندامی یانەکەم.
یانەی چەمچەماڵ، سەرەرای نەبوونی راهێنەر بەڵام لە گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام شکست بە سیروانی نوێ بهێنێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق