بە بۆنەی مانگی پیرۆزەوە
پزیشک و تاقیگە و دەرمانخانەکانی زاخۆ داشکانیان کرد
+964
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی رەمەزانی پیر‌وز، پزیشك و خاوەن تاقیگەکانی پشکنین و دەرمانخانەکان لە ئیدارەی زاخۆ، داشکاندنی سه‌دا 25 بۆ 30 لەسەر نرخی كلینك و پشكنینه‌كان ده‌كه‌ن.
ئەم کاره خێرخوازییە تەنیا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت، زۆربەی پزیشك و تاقیگەكانی پشكنین و دەرمانخانەکان رەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە داشكان له نرخه‌كانیان بكه‌ن و هاوکاریی خەڵک بکەن.
ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی، “ئەم كاره به بڕیار و سەپاندن نییە، به‌ڵكو داواکاری سەرپەرشتی ئیداره‌ی سەربەخۆی زاخۆ بوو پزیشكه‌كان و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌كان، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه بۆ مانگی ره‌مه‌زان داشكاندن بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، داشكاندنه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
کلینیکی پزیشكه‌كان 25%
تاقیگەکانی پشکنین 30%
دەرمانخانەکان 20%.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا