ئەوان یەک چیرۆکیان هەیە

دوو گۆڕ و یەک ناو

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە قەزای شارەزور دوو گۆڕ ھەیە، ھەردووکیان ھەڵگری ناوی محەمەد شەریفن و لە دایک و باوکیان ئامۆزای یەکترن.

ئەوان تەنیا لەناوی باپیریاندا ناوەکانیان جیاوازە، لە لای یەکترەوە نێژراون.

محەمەد شەریف و محەمەد شەریف، خەڵكی هەڵەبجەی تازەن واتە قەزای شارەزوور.

هەردوكیان ساڵی 2000 لەدایك بوون، یەكێكیان خاوەن پێدوایستی تایبەت بووە، بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە و  ئەوی دیكەیان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

هەردوكیان خاوەنی شەش خوشكن، هەردوكیشیان خوشكێكیان ناوی خەیاڵە، تەنیا 18 هەژدە رۆژ جیاوازی مردنیان هەیە.