داوای كارەبا دەكەن
دانیشتوانی ناحیەی یایچی خۆپێشاندانیان کرد
964+
کاروان ساڵحی ، کەرکوک
دانیشتووانی ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە دژی كهمیی كارهبا و زۆریی پارەی کارەبای نیشتمانی خۆپێشاندانیان ئەنجام دا و چوونە بەردەم فەرمانگەی کارەبای ناحیەکەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22.3.2023، بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی یایچی خۆپێشاندانیکی فراوانیان ئەنجام دا و شەقامی بەردەم بینای فەرمانگەی کارەبانی ناحیەکەیان داخست، ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە ناحیەکەیان کەمە و لە بەرامبەردا پارەیەکی زۆری کارەبایشیان بۆ دێتەوە.
موراد حەمزە، یەکێکە لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە، بە تۆڕی 964 ی وت، بەهۆی بارینی بارانەوە بیرە ئاوی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان دانەگیرساندوە، کەچی مانگانە سەدەها هەزار دیناری پارەی کارەبایان بۆ هاتووهتەوە و کارەبای نیشتمانییش ئەوەندە کەمە، سوودی لێ نابینن.
خۆپێشاندەران چوونە بەردەم فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای ناحیەکە و دروشمی “گەندەڵ”ـیان دژی بەڕێوهبەری فەرمانگەکە بەرزکردهوە.
لە بەرامبەردا محەمەد خەڵەف بەڕێوهبەری کارەبای یایچی، بە تۆڕی 964ی وت، هاوڵاتیان دەیان ملیۆن دیناری کەڵەکەبووی کارەبای نیشتمانی قەرزارن، ئەمهش کێشەکانی زیاتر کردووە، بۆیه پێویستە پارە قەرزهكانیان بدەنەوە .
پهیامنێری تۆڕی 964 له شوێنی خۆپێشاندانهكه ئامادهبوو، به پێی زانیارییهكانیش تا نیوهڕۆ ئهمڕۆ خۆپێشاندانهكه بهردهوام بوو، بهبێ ئهوهی هیچ لایهنێكی بهرپرس به دهم داواكاریی خهڵكهكهوه بچن.
ناحیەی یایچی دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کەرکوک و دانیشتووانەکەی زۆرینهیان لە نەتەوەی تورکمانن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵڵا