ده‌ربه‌ندیخان: كه‌سێك خنكا و دووانیش رزگار كران
964+
هونەر فارس – گەرمیان
قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، رووداوی خنكانی كه‌سێك و رزگاربوونی دوو كه‌سی دیكه له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، شه‌وی رابردوو بووه و تیمه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
سلێمان محەمەد سەعید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22.3.2023 ئاماژه‌ی به‌وه دا، سێ كه‌س له گوندی عازه‌بان به به‌له‌مێك چوونه‌ته ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و دوای له‌كاركه‌وتنی به‌له‌مه‌كه، یه‌كێكیان خنكاوه و دووانه‌كه‌ی دیكه رزگاریان بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێشتا دیار نییه بۆچی ئه‌و كه‌سانه چوونه‌ته ناو ده‌ریاچه‌كه، به‌لام تیمه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش نه‌ورۆز، قایمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بڕیاری دابوو نابێت بەلەمە گەشتیارییەکانی دەریاچەکە خەڵک هەڵبگرن، چونکە مەرجی سەلامەتییان نییە، بەڵام بەلەمەوانەکان پێیه‌وه پابەند نەبوون.
پێدايچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا