سەرۆكی ئەمریكا پیرۆزبایی نەورۆز دەكات
كۆشكی سپی: ساڵانە 300ملیۆن كەس نەورۆز پیرۆز دەكەن
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەبۆنەی نەورۆزەوە كۆشكی سپی، بابەتێكی بڵاوكردوەتەوە سەرەڕای پیرۆزبایی لە گەلانی جیهان دەڵێت، ساڵانە 300 ملیۆن كەس ئاهەنگ بۆ جەژنی نەورۆز دەگێڕن و پیرۆزی دەكەن..
لەگەڵ نووسینەكەدا، کە لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپی بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەك وێنەی رەنگاورەنگی داناوە، وێنەی هێلكە، گوڵ، خورما، كتێب، مۆم، سێو، نێرگز و ئاو دانراوە.
كۆشكی سپی دەڵێت: خەڵكی بە گەرمی پێشوازی لە جەژنی سەری ساڵی نوێ دەكەن و پێیدەڵێن نەورۆز، ئیدارەی بایدن پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز لە هاوڵاتیان دەكات.
نەورۆز، کە جەژنی نەتەوەیی کوردە، سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە و هاتنی بەهار و سەوزبوونی گەڵا و گوڵ و دار و ئاوەدانییە، بۆیە ملیۆنان كەس پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز دەكەن.