شانۆی شەقام به په‌یامێك نه‌ورۆزى كۆیه‌ى پیرۆز كرد
964+
شلێر سەعید – کۆیە
جیاواز له شار و ناوچه‌كانى كوردستان، له قه‌زاى كۆیه جه‌ژنى نه‌ورۆز به ئه‌نجامدانى شانۆگه‌رییه‌كی سه‌رشه‌قام پیرۆز كرا.
ئێوارەی ئەمرۆ بۆ یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنى نەورۆز كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر له رێگه‌ى گروپی شانۆی شەقام، به په‌یامێكه‌وه نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
گروپی شانۆی شەقامى كۆیه، شانۆگه‌رییه‌كی له‌ژێرناوى (هەموومان بەیەکەوە) نمایشكرد کە تایبەت بوو بە پاراستنی ژینگە .
فەرەیدون حەمەدەمین كه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و شانۆییه بوو، بە 964ی وت، لەم کاتە خەڵک روو لە دەشتودەر دەکات بە گرنگیان زانی شانۆیەک پێشکەش بکەن بۆ پاراستنی ژینگە.
وتیشی “ئامانجمان لەو کارە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە و په‌یامیشمان بۆ پاراستنى ژینگه‌یه”.
شانۆگەریەکە بیرۆکە و دەرهێنانی هونەر تاهیر و نواندنی فەرەیدوون حەمەد ئەمین، بوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن