كچه‌ وه‌رزشوانه‌كانی هه‌ولێر خه‌ڵات ده‌كرێن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رزشوانان له‌ هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی كچ خه‌ڵات ده‌كات.

بۆتان جه‌لال سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌ تۆڕی 964ی راگه‌یاند، له‌ چالاكییه‌كی دیكه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یاندا، ئه‌مڕۆ ئێواره‌ ژماره‌یه‌ك كچه‌ وه‌رزشوانی یانه‌كانی شاری هه‌ولێر خه‌ڵات ده‌كه‌ن.

وتیشی، ئه‌و كچه‌ وه‌رزشوانانه‌ی له‌ ئاستی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتیان هه‌بووه‌، خه‌ڵات ده‌كرێن.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ هه‌ولێر كاتژمێر 16:30 ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رزشوانان چه‌ند ساڵێكه‌ دامه‌زراوه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی سه‌ركه‌وتووی خه‌ڵات كرد.