لە بەغدا رێگریی لە یانەی سەورەی کەرکوک کرا
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
یانەی سەورەی شاری كەركوك سێیەم بەتەمەنترین یانەی وەرزشییە لەسەر ئاستی عێراق بە بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە سزا درا و بۆی نییە بەشداری پاڵەوانیهتییهكانی زۆرانبازی بكات، ئەمەش وای كرد دەرگه‌ی هۆڵی پاڵەوانیهتییهكیان لە شاری بەغدا بەرامبەر دابخرێت.
سێ رۆژ بەر لە ئێستا پاڵەوانیه‌تیی زۆرانبازیی یانەكانی عێراق لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، تیپی زۆرانبازیی یانەی وەرزشی سەورە دوای دووم مانگ خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو پاڵەوانیه‌تییە، گەیشتە شاری بەغدا، هه‌روه‌ها بەشدارییان لە كۆنگرەیی هونەری پاڵەوانیهتییەكە كرد و بۆ رۆژی دواتر بەرەو هۆڵی پاڵەوانیهتییهكە بەڕێكەوتن، بەڵام لە لایەن فیدراسیۆنی زۆرانبازیی عێراق دەرگه‌یان لەبەرامبەر داخرا و رێگرییان لێكرا بەشداربن، ئه‌مه‌ش بە بیانووی سزادانی هەردوو راهێنەری یانەكە، كە لە هەمانكاتدا راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقن.
فازڵ ئەسوەد سەرۆكی یانەی سه‌وره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئێواره‌ی شه‌ممه ئه‌نجامی دا، وتی: “پێمان سەیر بوو لە بەغدا ئاگادار كراینەوه راهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپەكەمان سزا دراون و نابێت بەشداریی بكەن، هەروەها بە بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا دراوین”.
وتیشی، “باشە ئه‌گەر سزادراوین بۆ ئاگادار نەكراوینهتهوه، ئه‌م كاره وایكرد له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بێبه‌ش بكرێین، كە دڵنیابووین لەوەی پلەی یەكەم یان دووەممان به‌ده‌ست ده‌هێنا.
“لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازیی قسه‌مان كردووه و پێمان دەڵێن سزادراون، لە كاتێكدا هەمان تیپ بەر لە دوو مانگ نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقیان كرد له سعوودیه و توانیان پێنج میدالیا بە دەست بهێنن، كە چواریان زێر بوون، كەچی ئێستا نووسراوی سزا گەیشتووه‌تە دەستمان، كە لە مانگی 7ی ساڵی رابردووه‌وه سزا دراوین و بە بێ هۆكاریش” سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌وره وای وت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه شەوقی فەرەج سەرپەرشتیاری تیپی زۆرانبازی یانەی سەورە هۆكاری كێشه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، “كێشەی ئێمە لەگەڵ جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی زۆرانبازییە، كە ناوی مەهدی حەسەنە، ئه‌و دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد و رۆژی دواتر داوای كرد موچەی بۆ ببڕیتەوە، كە لە هەمان كاتدا جێگری فیدراسیۆنه، ئەمەش بە پێی یاسای فیدراسیۆنه‌كه قبوڵ نییە و ئه‌و پێشووتر ئەندامی یانەكه‌مان بووه، به‌ڵام زیاتر لە ساڵ و نیوێكە دژایەتیمان دەكات”.
یانه‌ی سه‌وره یه‌كێكه له یانه دێرینه‌كانی كه‌ركوك و له چه‌ند یارییه‌كی وه‌رزشیدا له ئاستی عێراقدا ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان هه‌یه، به تایبه‌تی له یاریی زۆرانبازیدا، كه وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كه بۆ یارییه‌كه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا