هەولێر نازناوی خولی بژاردەی بالهى کوردستانی بهدهستهێنا
964+
مەریەم ئەحمەد – ههولێر
یانەی هەولێر نازناوی وەرزی ئەمسالی خولی نایابی بالەی كوردستانی بردەوە، دوای له یاریی کۆتاییدا لە یانهى شۆڕجهى بردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 18.3.2023 لە هۆلی ئەكاد لە عەنكاوە، یانەی هەولێر بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر لە یانەی شۆڕجەى بردەوە و توانی ببێتە پاڵهوانی خولەكە.
شاهین شوان، یاریزانی یانەی هەولێر بە 964ـى وت “توانیمان بە ئاستێكی باش له هەموو یارییەكان سەركەوتن بە دەستبهێنین بێ ئەوەی هیچ خالێك لە دەست بدەین”.
شاهین هیواخوازه، لە پالەوانیەتییەكانی عێراقیشدا سەركەوتووبن.
دیار عیزەدین، یاریزانی یانەی شۆڕجە بە 964ـى وت ”ئێمە دوای بەشداریكردنمان لە خولی نایابی كوردستان لە دوو یاریی رابردوودا توانیمان ئاستێكی باش پێشکەش بکەین، بەڵام ئەمڕۆ یانەی هەولێر زۆر بەهێز بوو نەمانتوانی سەركەوتووبین”.
دواى ئهو سهركهوتنهى تیپی بالەی یانەی هەولێر، بڕیاره سەرەتای مانگی داهاتوو لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی عێراقیشدا رکابەریی بکات.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن