دیمه‌نێكی ناوه‌ندى ئیداره‌ى سۆران... فۆتۆ: 964+
ته‌رمیناڵێكی مۆدێرن لە رۆژئاواى سۆران دروستدەكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌رمیناڵێكی مۆدێرن له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران دروست بكرێت و به‌رپرسێكی باڵاى گواستنه‌وه‌ش ده‌ڵێت، دیزاینى ته‌رمیناڵه‌كه ته‌و‌اوكراوه، چاوه‌ڕێن شوێنه‌كه‌ى دابین بكرێت.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، یه‌كه‌مجاره له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ته‌رمیناڵێك دروست ده‌كرێت، تا ئێستا نه‌یبووه.
بارزان میرعەلی، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئیدارەی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند “كار له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌و ته‌رمیناڵه كراوه، دیزاینه‌كه‌شی ته‌واوبووه، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان قسه‌مان كردووە بۆ دابینكردنی زه‌وى”.
پڕۆژه‌ى دروستكردنى ئه‌و ته‌رمیناڵه یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ى كه له‌لایه‌ن سەرپەرشتیاری ئیدارەى سه‌ربه‌خۆى سۆران بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه، شوێنى دروستكردنى ته‌رمیناڵه‌كه دیاره كه لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاواوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “چاوه‌ڕێین شاره‌وانى بۆمان دابین بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دروستكردنی تێرمیناڵه‌كه بەشێوەی ViPـی مۆدێرن ده‌بێت، به‌پێی نەخشەكەش، ته‌رمیناڵه‌كه هوڵێكی گەورە و ئۆفیس و دەیان كۆمپانیای گواستنەوە و پارك و سەوزایی و ماركێت چەندین بەشی دیكە لەخۆدەگرێت.