پێنجوێنیه‌كان ژینگه‌پارێزه‌كانیان خۆشده‌وێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند سه‌نته‌رێكی پزیشكى له قه‌زاى پێنجوێن، بڕیاریاندا هه‌رچی پێویست بێ بۆ ته‌ندروستى ژینگه‌پارێزه‌كانیان بیكه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانیش ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ریش بێ، بێ به‌رامبه‌ر بۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ین.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ڵكی پێنجوێن له سۆسیال میدیاوه كه‌مپینێكیان بۆ پاراستنى گیانى ژینگه پارێزه‌كانیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا داوایان له سه‌نته‌ره‌كانى پزیشكى و ده‌رمانخانه‌كان كردبوو، هاوكارى ژینگه‌پارێزه‌كانى شاره‌كه‌یان بكه‌ن، له‌كاتێك كه به‌پێویستیان به چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى بێت.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كه‌مپینه كه 964 خوێندویه‌تییه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ژینگەپارێزانی قەزای پێنجوێن لەرووی خزمەتگوزاری و ماندوبونەوە پشکی گەورەیان بەردەکەوێت و لە رووی موچەو داهاتی رۆژانه‌شیان کەمترین داهاتیان هەیە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ 18.3.2023، چه‌ند سه‌نته‌رو ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌ده‌م كه‌مپینه‌كه‌ى خه‌ڵكی پێنجون چوون و بڕیاریاندا، هه‌رچی پێویست بێت بۆ ژینگه‌پارێزه‌كانیان بكه‌ن.
ئاراس سابیر تۆفیق، سه‌رپه‌رشتیاری سه‌نته‌رى پزیشكى شیفا له پێنجوێن، به 964ـى وت، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه ژینگه‌پارێزانى پێنجوێن پێویستییان به‌هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌ك هه‌بێت، ئا‌ماده‌ن بۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.
ئاراس وتیشی “تا ئاستى پێویستبوونى نه‌شته‌رگه‌ریش ئاماده‌ین بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، جگه له سه‌نته‌رى پزیشكی شیفا، چه‌ند سه‌نته‌ر و ده‌رمانخانه‌یه‌كی دیكه‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه هاوكارى ته‌واوى ژینگه‌پارێزانى قه‌زاكه‌یان بكه‌ن.